یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاریدا، لێپێچینه‌وه له ڕه‌فتاری كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتوس له‌به‌رامبه‌ر هانده‌رانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بكات كه له یاری گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ و دوای لێدانی فیكه‌ی كۆتایی ناوبژیوان، یاریزانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌جێ ئاهه‌نگی گێڕا‌و به جوڵه‌ی ده‌ستی گاڵته‌ی به هانده‌رانی ڕۆخی بلانكۆس كرد
یوفا ڕایگه‌یاند كه كریستیانۆ به نیشاندانی ڕه‌فتاری نابه‌جێ تۆمه‌تباركراوه‌و به‌گوێره‌ی ماده‌ی په‌نجاوپێنجی ڕێنماییه‌كانی ته‌مبێكردن، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دوایین بڕیار له‌مباره‌وه ئاشكراده‌كرێت
جێگای باسه له یاری چووندا، دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به نیشاندانی ڕه‌فتارێكی هاوشێوه تۆمه‌تباركراو له لایه‌ن یوفاوه به بڕی بیست هه‌زار یۆرۆ سزادرا
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرایانكرد كه پێده‌چێت یوفا كریستیانۆ له یه‌ك یاری ڕابگرێت، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌ستێره پۆرتوگالیه‌كه له یاری گه‌ڕی چوونی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنس لیگ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام دووربخرێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.