شه‌وى رابردوو له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ڕی بیستوپێنجه‌می خولی یۆنان، یاری دێربی ئه‌سینای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاناسینایكۆس و ئۆلۆمپیاكۆس به‌هۆی كاری ئاژه‌وه‌گێڕی راگیرا، چوار خولهك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاریه‌كه تێپه‌ڕی و هانده‌رانی یانه‌ی پاناسینایكۆس هێرشیان كرده نێو یاریگاو په‌لاماری یاریزانانی یه‌ده‌گی تیپی ئۆلۆمپیاكۆس دا
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه هێزه‌كانی پۆلیس و رێككاری یاریگا فرمێسكی گاز پڕژێنیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی په‌لامارده‌ران و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌كارهێنا، دواتر بارگرژی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا به‌رده‌وام بوو، ئه‌گه‌رچی ئۆلۆمپیاكۆس به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو، به‌ڵام له‌خوله‌كی حه‌فتا ناوبژیوان بڕیاری وه‌ستانی یاریه‌كه‌ی دا‌و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.