بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ دوو یاری داهاتووی خۆی، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له شاری ڤۆڵڤسبۆرگ ده‌ستی به یه‌كه‌ی ڕاهێنان و ئاماده‌كاری كرد‌و چه‌ند یاریزانێكی لاویش بانگهێشتی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه كران
چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له یاریه‌كی دۆستانه‌دا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیا ده‌بێته‌وه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش له پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروبیست یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌كات
یواكیم لۆڤ ڕاهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا هه‌رسێ یاریزان نیكلاس ستارك و لوكاس كلۆسترمان و ماكسیمیلیان ئیگشتینی له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ڵمانیای ژێر ته‌مه‌نی بیستویه‌ك ساڵیه‌وه بانگهێشتی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی كردووه‌و هه‌رسێ یاریزانی بایرن میونشن جیرۆم بواتینگ و ماتس هومێلس و تۆماس مۆله‌ری له پێكهاته‌ی مانشافت دوورخستۆته‌وه، پارساڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ماڵئاوایی له قۆناغی گڕوپه‌كانی مۆندیالی ڕوسیا كرد‌و به‌و هۆیه‌وه بۆ پله‌ی شازده‌می پۆلینی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان دابه‌زی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.