هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین خۆی بۆ دوو یاری دۆستانه‌ی داهاتووی ئاماده‌ده‌كات و لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ڕیزی تانگۆ
له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر لیۆنێل سكالۆنی ده‌ستی به ئاماده‌كاری كرده‌وه‌و لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌و یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ده‌رچوونی ئه‌رژه‌نتین له قۆناغی شازدی مۆندیالی ڕوسیا په‌یوه‌ندی به تیپی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه
سكالۆنی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاندبوو كه مێسی ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌و ناوی یاریزانه‌كه‌شی بۆ دوو یاری ئه‌م مانگه تۆماركردبوو
هه‌ینی داهاتوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له یاریه‌كی دۆستانه‌دا له یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ له مه‌درید ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ڤه‌نزوێلا ده‌بێته‌وه‌و چوار ڕۆژی دواتر ئه‌رژه‌نتین یاریه‌كی دۆستانه‌ی دیكه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له شاری ته‌نجه ئه‌نجامده‌دات
ئه‌م دوو یاریه له‌میانی ئاماده‌كاریه‌كانی ئه‌رژه‌نتینه بۆ پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا كه هاوینی داهاتوو له به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.