به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سێی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: قۆناغی یه‌كه‌می دووباره قیڕتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری له‌ڕێگای كۆیه بۆ ڕێگای شه‌قڵاوه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بوو، و شه‌قامه‌كه به رووی شوفێراندا كرایه‌وه.
هاوكات شاره‌وانی سێی هه‌ولێر داوای لێبوردن له شۆفێران و ھاووڵاتیانی پایته‌ختی كوردستان ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ئاسته‌نگ بۆ ھاتوچۆیان دروست بووبێ .
ڕاشیده‌گه‌ێنین كه‌وا قۆناغی یه‌كه‌می دووباره قیڕتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قامی 100مه‌تری له‌ڕێگای كۆیه بۆ ڕێگای شه‌قڵاوه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بوووه‌و ئه‌مڕۆ به‌یانی ڕێكه‌وتی 19\3\2019 شه‌قامه‌كه كراوه‌ته‌وه .
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.