به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دوو یاری له‌پاڵاوتنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دووهه‌زاروبیست له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی نه‌رویژو مالتا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گه‌یشته ناوچه‌ی لاس رۆزاس له كه‌ناره‌كانی مه‌دریدی پایته‌خت
لویس ئێنریكی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ ئه‌و یاریانه چه‌ند یاریزانێكی تیپه‌كه‌ی بانگهێشت نه‌كردوه له‌وانه ئیسكۆ و كۆكی و ناچۆ و سول و كارڤه‌خاڵ، به‌ڵام خوان بیرناتی به‌رگریكاری پاریس سانجێرمانی بانگهێشت كردۆ‌ته‌وه له‌كاتێك ئه‌و یاریزانه بۆ چوار ساڵ دابڕابوو، له‌مباره‌وه سێرجیۆ رامۆس یاریزانی هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا رایگه‌یاند، خۆشحاڵم جارێكی دیكه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م كراوم، بۆیه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانم ده‌خه‌كه گه‌ر له‌پێناو پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز
هه‌روه‌ها رامۆس گوتیشی ئامانجی سه‌ره‌كیمان گه‌یشتنه به‌جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوان بیرنات یاریزانی یانه‌ی پی ئێس جی و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گوتی، هه‌ست به‌گه‌رم و گوڕیه‌كی زۆر ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت كه چوار ساڵه له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م دابڕاوم به‌هۆی پێكانه‌وه، بۆیه ئه‌و به‌شداربوونه وه‌ك دیاریه‌ك وایه بۆ من.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.