ماوریسۆ بۆچینتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام رایگه‌یاند یانه‌ی بارسه‌لۆنا زۆرترین چانسی هه‌یه براوه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا بێت
له په‌راوێزی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی جامی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ تۆپی پێی منداڵان پۆچینتینۆ گوتی، كه‌س له‌و باوهڕهنهبوو تۆتنهام ركابه‌ری نازناوه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ئێمه به‌هێزه‌وه ده‌جه‌نگین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی باش بهكۆتابێنین، له‌وه‌ڵامی پرسیاری یاری به‌رامبه‌ر مانچسته‌رستی له‌چامپیۆنز لیگ
ئه‌و راهینه‌ره روونیكرده‌وه كه یانه‌ی مانچسته‌رستی یانه‌یه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان ئاماده‌كراوه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ركابه‌ریان بكه‌ن و توانای جه‌سته‌یی یاریزانه‌كانیش رۆڵی ده‌بێ له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان
سه‌باره‌ت بهلیۆنێل مێسی ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه مێسی جێی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كه‌و باشترین یاریزانی جیهانه، چونكه هه‌مووكات جوڵه‌ی سه‌رنج ڕاكێش پێشكه‌ش ده‌كات و بارسێلۆناش چانسی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنس لیگی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.