ئەمڕۆ سێ شه‌ممه بۆ جارێكی دیكه شەڕوپێكادان لەنێوان گەریلاكانی یەپەشەو سوپای عێراق لە سنووری قەزای شەنگال روویدایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له شنگال به‌په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: پێکدادانەکە لە نزیک گوندی ئوم جرێس و ئوم زیبان لە ڕۆژئاوای کۆمەڵگەی خانەسوری سەر بەشەنگال ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ئۆمبێلێکی یەپەشە و دوو هەمەری سوپای عێراق بەتەواوەتی سووتان.
پێكدادانه‌كه‌ش له‌دوای ئه‌مه هات ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه، له كۆبوونه‌وه‌كه هاتوونه‌ته ده‌رێ نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان یەپەشە و سوپای عێراق روویداوه.
شایه‌نی باسه دوو رۆژی رابردوو شەڕوپێكادان لەنێوان حه‌شدی شه‌عبی و هێزی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌شه روویداو له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری كوژراو برینداربوون.
دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.