Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 21:28

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر راگه‌یاند

زیاتر لە پێنج بارهەڵگریان دزیوە
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی هەولێر باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریا راگەیاند، کەلە چەند مانگی رابردوودا زیاتر لە پێنج بارهەڵگریان دزیوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر  رایگەیاند : ماوەی مانگێکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە  دزینی چەند ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، دەرکەوت باندێکی چوار کەسی لە پشت دزینی ئەو بارهەڵگرانەوەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد پۆلیس و ئاسایشی هەولێر توانیویانە هەرچوار تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.