Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 21:35

جێگری سەرۆکی پەرلەمان رێککەوتنی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

له‌مڕۆوه‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه‌ بۆ پرۆسه‌ی یاسادانان
کوردستان TV
#7
100%

جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەپێی پەیڕەو و بەركەوتەی هەڵبژاردن بابەتی لیژنەكان یەكلاكرایەوە و سەرۆك و جێگر و بڕیاردەر بەڕێككەوتنی زۆرینەی فراكسیۆنەكان هەڵبژێردران.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 2019/3/19 ، بەسەرپەرشتیی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەبوونی مونا قەهوەجی، سکرتێری پەرلەمان و نوێنەری لیژنەی كاروبارى یاساییی په‌رله‌مانى كوردستان، دەستەی سەرۆکایەتیی سەرجەم لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردران و لەلایەن ئەندامانی لیژنەکانەوە دەنگیان پێدرا.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لەكۆنفڕاسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەدەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و فراكسیۆنەكان توانرا یەكێك لەئەركە یاساییەكان جێبەجێ بكەین ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنە هەمیشەییەكان بوو، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەڕلەمان، پەڕلەمان ماوەی 25 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی لیژنەكان دیاری بكات، لەسەر بنەمای بەركەوتەی هەڵبژاردن و بەڕێككەوتنی بەشی زۆری فراكسیۆنەكان سانتلیۆگی 1.4 بەكارهێنرا بۆ دابەشكردنی لیژنەكان.

لەبارەی پڕۆژە یاسای چاكسازیش ڕایگەیاند، ئێمە چاوەڕوانی دروست بوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانین، چونكە هەر بابەتێك پرسی دارایی تێدابێت دەبێت لەلایەن حكومەتەوە بۆمان بێت.

ڕوونیشی كردەوە، تەنها پێوەرەكانمان دیاری كردووە بۆ فراكسیۆنەكان و فراكسیۆنەكان كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ بكەن لەسەر ئەو لیژنانەی دەیانەوێت، چونكە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبوایە لەماوەی یەك هەفتە سەرۆكایەتی لیژنەكان دیاری بكرێت، ئێوارەی 18ی ئاداری 2019 ڕێككەوتنێك كرا لەنێوان فراكسیۆنەكان بۆ هەر 15 لیژنە و سەرجەم لیژنەكان ئەمڕۆ سەرۆكایەتی لیژنەكانیان دیاری كرد، بۆیە لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكان لە 100%ی ڕێككەوتنەكەی فراكسیۆنەكان وەك خۆی جێبەجێ كرا و تەواوی فراكسیۆنەكان لەگەڵیدابوون، بۆیە لەمڕۆوە پەڕلەمانی كوردستان ئامادەیە بۆ چاودێری حكومەت، كە پێكبهرێنت.

هێمن هه‌ورامی گوتیشی: له‌مرۆوه‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه‌ بۆ پرۆسه‌ی یاسادانان و بۆ پرۆسه‌ی چاودێری كردن.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕوونیشی كردەوە بۆ پەسەندكردنی پڕۆژەیاسایی چاكسازی چاوەڕێی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان دەكەین، چونكە پڕۆژەكە پێوەندی بە لایەنی داراییەوە هەیە و یەكێك دەبێت لەو پڕۆژانەی لەپێشینەی كارەكانی پەرلەمان دەبێت.

هێمن هەورامی گوتیشی، هیچ فراكسیۆنیك داوای نەكردووە بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل، ئێمەش ئامادەنین لەبودجەی گشتی ئۆتۆمبێل بكڕین.

سەبارەت بەھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانیش و پرسی دەستوور، هێمن هەورامی گوتی: کە بەپێی پەیڕەو مامەڵە لەگەڵ بابەتەکانی پڕۆژە یاساکان دەکەین و ھەندێک پڕۆژە یاساش پێشکەش کراوە، بەڵام دوای دیراسەی یاسایی ئەوا بەپێی ئەولەویەت پڕۆژەیاساکان ئاراستەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەکرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پرسی دەستوور پشتگوێ نەخراوە، بەڵام لیژنەی نووسینەوەی دەستور پێویستی بە رێککەوتن ھەیە ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم کارادەکرێتەوە و حکوومەت ھەڵدەبژێردرێت، بۆیە دەبێت ھەموو فراکسیۆنەکان بەشداربن لەبابەتی دەستوور.

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/3/19، سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنە هه‌میشه‌ییه‌کانی پەرلەمان هەڵبژێردران.

ئەمانەی خوارەوەش ناوی دەستەی سەرۆکایەتیی سەرجەم لیژنەکانە:

1 - لیژنەی كاروبارى یاسایی:
بژار خالد عبدالله ابوزید،  سەرۆکی لیژنە – 9 دەنگ.
عباس فتاح صالح فتا‌ح ، جێگری سەرۆک – 9 دەنگ.
جلال محمد امین احمد، بریاردەری لیژنە – 9 دەنگ.

2 - لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری:
رێواز فایەق حسین محمد، سەرۆکی لیژنە – 9 دەنگ.
هێڤیدار احمد سلمان یوسف ، جێگری سەرۆک – 10 دەنگ.
محمد سعدالدین انور شکر، بریاردەری لیژنە – 9 دەنگ.

3 - لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان:
عبدالله محمود محمد سان احمد ، سەرۆکی لیژنە – 9 دەنگ.
عوسمان کریم سوارە حمد ، جێگری سەرۆک – 9 دەنگ.
شاخەوان رەئوف مستەفا میران ، بڕیاردەری لیژنە – 9 دەنگ.

4 - لیژنه‌ى کشتوکاڵ و ئاودێری:
عوسمان علی سمایل حمدامین ، سەرۆکی لیژنە – 9 دەنگ.
شوان کریم محمد صادق، جێگری سەرۆک بە وەکالەت – 9 دەنگ.
سفین اغا عمر ا‌غا قادر ، بڕیاردەری لیژنە - 9 دەنگ.

5 - لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی:
سلام عبدالله حسن، سەرۆکی لیژنە – 8 دەنگ.
زێدان ڕشیدخان اودل ، جێگری سەرۆک بە وەکالەت – 8 دەنگ.
گەلاوێژ عبیدعوسمان خدر، بریاردەری لیژنە – 8 دەنگ.

6 - لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر:
صباح محمود محمد موستەفا، سەرۆکی لیژنە - 8 دەنگ .
شایان کاکە صالح محمد جێگری سەرۆک - 8 دەنگ.
زانا خالد سمایل موستەفا ، بڕیاردەری لیژنە - 8 دەنگ.

7 - لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی:
سوسن محمد میرخان ، سەرۆکی لیژنە – 10 دەنگ.
ژیان تاهیر احمد عبدالرحیم، جێگری سەرۆک – 10 دەنگ.
هەژان حسن احمد عبدالله ، بڕیاردەری لیژنە – 10 دەنگ.

8 - لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی:
ڕێبوار عبدالرحیم عبدالله عمر، سەرۆکی لیژنە – 8 دەنگ.
کاروان عبدالرحمن عبدالله قادر، جێگری سەرۆک – 8 دەنگ.
ئاشنا عندالله قادر ، بڕیاردەری لیژنە – 8 دەنگ.

9 - لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم:
جوان یونس محمد سلیم، سەرۆکی لیژنە – 10 دەنگ.
جمال حوێز موستەفا خدر، جێگری سەرۆک – 9 دەنگ.
عبدالناصر احمد علی کاکەولا، بڕیاردەری لیژنە – 9 دەنگ.

10 - لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی:
بەڵێن اسماعیل حاجی ابراهیم، سەرۆکی لیژنە – 10 دەنگ.
گولیزار رەشید حاجی بدری، جێگری سەرۆک – 10 دەنگ.
سەرکۆ ئازاد حسین محمد، بڕیاردەری لیژنە – 10 دەنگ.

11 - لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان:
هاورێ بنا‌و محمد صالح فەتاح، سەرۆکی لیژنە- 9 دەنگ.
رزگار عیسی سوار عیسی، جێگری سەرۆک – 9 دەنگ.
نزار مەلا عبدالغفار عزیز، بڕیاردەری لیژنە – 9 دەنگ.

12 - لیژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان :
لوقمان حمد حاجی مستەفا، سەرۆکی لیژنە – 10 دەنگ.
جلال محمد عبدالله حمدامین، جێگری سەرۆک – 10 دەنگ.

13 - لیژنەی دەستپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا:
شیرین امین عبدالعزیز خورشید، سەرۆکی لیژنە – 9 دەنگ.
سعید مستەفا تەتەرخان رشید، جێگری سەرۆک – 9 دەنگ.
روبینە اویملک عزیز مملوک، بڕیاردەری لیژنە – 9دەنگ.

14 - لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی:
هەورامان حەمەشریف حەمەرشید، سەرۆکی لیژنە – 9 دەنگ.
احسان محمد سلیم شەریف، جێگری سەرۆک – 9 دەنگ.
ویسی سعید ویسی عبدالله، بڕیاردەری لیژنە – 9 دەنگ.

15 - لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان و لە مافی مرۆڤ:
رومیۆ حزیران نیسان هەکاری، سەرۆکی لیژنە – 8 دەنگ.
گوڵستان سعید محمد سعید، جێگری سەرۆک – 8 دەنگ.
بدریە اسماعیل محمود سعید، بڕیاردەری لیژنە – 8 دەنگ.


دارشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.