به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر به‌ڵێنی دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه هه‌رده‌م چاوكراوه بن بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان، توانیان باندێكی تاوانكاری پێنج كه‌سی ده‌ستگیربكه‌ن.
ئەمە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە..
راگه‌یه‌ندراوێك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
ده‌ستگركردنی باندێكی دزی و تاوانكاری له شاری هه‌ولێر
له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانمان تیمه‌كانی به‌دواداچوون و چاودێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان توایان باندێكی تاوانكاری پێنچ كه‌سی ده‌ستگیر بكه‌ن به ناوه‌كانی (ف.س.خ) و (ح.ح.خ) و (ه.ع.ع) و (ن.ع.ن) و (س.ج.س) كه له ماوه‌ی رابردوو هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی (20) تاوانی دزیكردن و رێگری كردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان كه بڕی (6830 گرام) زێر و (7) ئۆتۆمبێل و (9400) دۆلار و (41) مۆبایل و (3) ماتۆرسكیل و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تریان دزیوه.
له هه‌ندێك له‌م تاوانانه به ناوی ئاسایش خۆیان ناساندووه، به‌ڵام دوای ده‌ستگیركردنیان ده‌ركه‌وت كه هیچ په‌یوه‌ندیان به ئاسایش نییه تاوانباره‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانیان به تاوانه‌كانیان داناوه و به مادده‌ی 443 له یاسایی سزاكان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئێمه له‌م كاته‌دا كه ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵێن به جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر ده‌ده‌ین كه هه‌رده‌م چاوكاروهبین بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵیان و به‌رده‌وامی هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیس و داموده‌زگا یاساییه‌كان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران به سزای خۆیان بگه‌ن.
راگه‌یاندنی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
2019/3/19
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.