هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری سه‌رگه‌ڕان له باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك كه‌وتنه بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه و سێ چه‌كداری هێزه‌كه له‌و هێرشه‌دا كوژران.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند له گوندی حلوات سه‌ر به شارۆچكه‌ی سه‌رگه‌ڕان له باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك له بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی به ناوی هێزی ئه‌بو ئهستبراق سێ چه‌كداری حه‌شد كوژران.
هه‌ر له‌و هێرشه‌دا، چەکدارانی داعش دەستیان به‌سه‌ر بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا لە جۆری پیکابدا گرتووه و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایانكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.