له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا بۆ سوریا، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ر له ئاسمانی سوریا پاسه‌وانیان له وه‌زیری به‌رگری رووسیا ده‌كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سه‌ردانه‌كه‌ی سێرگی كۆجۆگیتۆڤ شویگۆ،وه‌زیری به‌رگری رووسیای بۆ سووریا بڵاوكرده‌وه كه له‌و میانه‌یه‌دا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ر له جۆری سو (s 35) یاوه‌ری فڕۆكه‌كه‌ی وه‌زیر ده‌كه‌ن.
دوێنێ سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د ،سه‌رۆكی سووریا گفتوگۆی كرد‌و نامه‌یه‌كی ڤلادیمێر پۆتنی، سه‌رۆكی رووسیای گه‌یانده ده‌ست سه‌رۆكی سوریا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.