لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه" سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڕیاری تاپۆكردنى زیاتر لە 3 هەزار پارچە زەویی ڕاگهیاند .
شارهوانى ههولێر رایدهگهێنێت ، ئێمە هەردەم لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی شاری هەولێر بەردەوامین، بەخۆشحاڵیەوە لەدرێژەی کار و چالاکییەکانمان تایبەت بە پڕۆسەی گۆڕینی کارت بۆ سەنەد قۆناغێکی تر لە تەواوبوونی کارەکانمان ڕادەگەیەنین بۆ بەشێك لە جیاکراوەکانی کەرتی زهوییهكانی (کەڕك یەك) ،کە سێ هەزار و 209 پارچە زەوی لەخۆ دەگرێت.
ئاماژه بهوهش دهكهن كه هەر هاووڵاتییەک خاوەن زەوی بێت لە چوارچێوەی ئەم ژمارانەی کە ڕادەگەیەندرێت لە جیاکراوەکانی (کەڕك یەك ) دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان . لهكۆتادا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدهگهێنێت بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی کارتەکانی گشت کەرت و جیاکراوەکانی تری سنووری سەرۆکایەتییەکە بکرێتە وێنەی تۆماری هەمیشەیی .
داڕشتنهوهی:شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.