سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز رایده‌گه‌ێنێ، ئێستا قۆناغێكی تره له ژیانی گه‌لی كوردستاندا و پێویستییه‌كانی ئه‌و قۆناغه وا ده‌خوازێ كه به‌ره‌و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو هه‌نگاو بنێین كه له ڕاستیدا هه‌ر ئه‌وه‌یش ویستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستانه و پێویسته ڕێز له‌و ئیراده‌یه بگیرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی-یه ..
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و هاتنی به‌هار و نوێبوونه‌وه‌ی سرووشت گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو تێكۆشه‌ر و نیشتیمانپه‌روه‌رانی كوردستان ده‌كه‌م.
نه‌ورۆز بۆ گه‌لی كوردستان هه‌میشه موژده‌ی ده‌ستپێكێكی نوێ و ئومێدی تازه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سته‌مكاران و سه‌ختییه‌كاندا بووه. خه‌ڵكی كوردستان له ساڵانی ڕابردوودا له شه‌ڕی دژی تیرۆریستان و له‌به‌رانبه‌ر زوڵمی ناحه‌زان و كێشه و قه‌یران و گوزه‌رانی خه‌راپ خۆڕاگر بوونه و ئه‌و خۆڕاگرییه‌یان مایه‌ی پێزانینه. جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا داوا له هه‌موو لایه‌ك بكه‌م وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه و خۆڕاگریی گه‌لی كوردستان، پێشكه‌وتن و پاراستنی كوردستان بكه‌نه ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیان. ئێستا قۆناغێكی تره له ژیانی گه‌لی كوردستاندا و پێویستییه‌كانی ئه‌و قۆناغه وا ده‌خوازێ كه به‌ره‌و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو هه‌نگاو بنێین كه له ڕاستیدا هه‌ر ئه‌وه‌یش ویستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستانه و پێویسته ڕێز له‌و ئیراده‌یه بگیرێت. چونكه ئه‌و ئازادی و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئێستا هه‌ن به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستانه.
له‌و بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و ته‌بایی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه و ئومێدی قووڵتربوونی ئه‌و فه‌رهه‌نگه به‌هاداره‌ی گه‌لی كوردستان ده‌خوازین. وێڕای سوپاسگوزاریم بۆ زه‌حمه‌ت و شه‌ونخونیی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاساییش له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و دابینكردنی ئاساییش له جه‌ژن و بۆنه‌كاندا داوا له هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م پاراستنی ژینگه و جوانیی وڵاته‌كه‌مان به ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیان بزانن.
هیوادارم نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ببێته ده‌ستپێكێك بۆ ئاسووده‌یی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و نه‌ورۆزه و هه‌موو جه‌ژنه‌كان به كامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری به‌ڕێ بكه‌ن.
نه‌ورۆزتان پیرۆز و بمێنن به‌خێر وخۆشی
مسعود بارزانی
20ـی 3ـی 2019
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ڕی فه‌رمی مه‌سعود بارزانی
داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.