بریارە سبەینێ كە هاوكاتە لەكەڵ یەكەم رۆژی نەورۆز گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و پارێزگای دیلۆك لە باكوری كوردستان دەستپێبكات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگەیاندراوەێك پارێزگاری دیلۆك ڕایگه‌یاندووه، سبەینێ پێنجشه‌ممه 21ی نه‌ورۆزی 2019 ، گه‌شتی ئاسمانی نێوان هه‌ولێر و دیلۆك ده‌ست پێ ده‌كات، گوتیشی: ئه‌و گه‌شته دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئاڵوگۆری بازرگانی و هاوكاریی بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتیاریش دەكات.
پارێزگاری دیلۆك ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه هێڵی ئاسمانی ئه‌نادۆڵ كه سه‌ربه هێڵی ئاسمانی توركیایه ئه‌و گه‌شتانه ئه‌نجام ده‌دات، بڕیاریشه ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه گه‌شتی ئاسمانی له نێوان فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و فرۆكه‌خانه‌ی دیلۆكی باكوری كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
داڕشتنه‌وه‌ی سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.