له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی گروپی یه‌كه‌می قۆناغی پاڵاوتنه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌پێنج گۆلی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیك به‌ده‌ست هێنا
له‌گێمی یه‌كه‌م ئینگلیزه‌كان به‌سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به‌یاری كرد تا له‌خوله‌كی بیست‌و چوار ره‌حیم ستیرلیگ گۆلی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، هه‌وڵه‌كانی میواندار بۆ سه‌ر گۆلی چیك به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی كۆتایی ئه‌و گێمه هاری كین به‌لێدانی سزا گۆلی دووه‌می بۆ ئینگلیزه‌كان تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را باڵا ده‌ستی خۆی به‌سه‌ر یاریه‌كه سه‌پاندو له‌خوله‌كی شه‌ست و دوو ره‌حیم ستیرلیگ توانی گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماربكات، شه‌ش خولهك دوای ئه‌و گۆڵه ره‌حیم ستیرلینگ توانی هاتریكی خۆی و گۆلی چواره‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت
به‌ر لهبهكۆتاهانی یاریه‌كه‌ش تۆماس كاڵا به‌هه‌ڵه گۆڵێكی له‌خۆیان تۆماركرد‌و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای كرده خاوه‌ن گۆڵی پێنجه‌م
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌پێنج گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌لبژارده‌ی سێ شێره‌كه به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.