یه‌كێتی تۆپی پێی وێڵز خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی باشترینه‌كانی تۆپی پێی وێڵزی دابه‌شكرد، گاریس به‌یل ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی به‌گوێره‌ی ده‌نگدانی یاریزانان به‌ده‌ستهێنا، پێشتریش به‌یل شه‌ش جار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وڵاته‌كه‌ی له ساڵانی دووهه‌زارو ده تا دووهه‌زاروشازده به‌ده‌ستهێنابوو
به‌یل ڕایگه‌یاند، شانازیه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌مساڵ خه‌ڵاتێكی به ده‌نگدانی یاریزانان بردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ش مانایه‌كی گه‌وره لای ئه‌و ده‌به‌خشێت، به‌یل گوتیشی، ئه‌گه‌ر یاریزانانی دیكه هاوكارم نه‌بوونایه نه‌مده‌توانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌ده‌ستبێنم، بۆیه لێره‌وه سوپاسیان ده‌كه‌م كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی یاریگا هاوكاریان كردووه‌مه‌و له پڕۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانیش ده‌نگیان پێداوم
له لایه‌كی دیكه‌وه بێن دێڤێز به‌رگریكاری یانه‌ی تۆتنهام خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وێڵزی له ده‌نگدانی ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران به‌ده‌ستهێنا
هاوكات دێڤید برۆكس یاریزانی یانه‌ی بۆرنمۆس هه‌ردوو خه‌ڵاتی باشترین یاریزان و باشترین یاریزانی لاوی وێڵزی برده‌وه كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له مێژووی وێڵز یاریزانێك ئه‌م دوو خه‌ڵاته به‌یه‌كه‌وه به‌ده‌ست دێنێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.