له وڵاتی هیندستان ساڵانه له به‌رواری 21 ئاداری هه‌موو ساڵێك فێستڤاڵی " هۆڵی " كه به فێستیڤاڵی ره‌نگه‌كان و خۆشه‌ویستی ناسراوه ده‌ستپیده‌كات .
له هه‌واڵێكی ئاژانسی " رۆیته‌رز " هاتووه ، له ماوه‌ی دوو رۆژدا ، ئه‌م فێستیڤاڵه كه به فێستیڤاڵی خۆشه‌ویستی و ره‌نگه‌كان ناسراوه پیرۆزدهكرێت ، هه‌ر به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی " رۆیته‌رز " ئه‌م فێستیڤاڵه له هیندستان و به تایبه‌ت له‌ناو هیندۆسه‌كان بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێت و به سه‌ما و موزیك و گۆرانی بۆنه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و پیرۆزبایی له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
له‌م فێستیڤاڵه‌دا جۆره ماده‌یه‌ك به‌كار ده‌هێندرێت كه چه‌ندان ره‌نگ له خۆ ده‌گرێ و خه‌ڵی ئه‌و وڵاته له‌و جه‌ژنه‌دا خۆیان پێ رهنگهورهنگ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ره‌نگه‌كانی زه‌رد و سه‌وز و سوور.
جێی باسه چۆن هه‌موو ساڵێك له 21ی ئادار له كوردستان جه‌ژنی نه‌وروز پیرۆز ده‌كرێت ، به هه‌مان شێوه له هیندستانیش له هه‌مان مێژوو فێستیڤاڵی "هۆلی" بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ پیرۆزدهكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.