Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 18:15

له‌ شاری هه‌ولێر مه‌راسیمێکی ماته‌مینی بۆ قوربانیانی موسڵ بەڕێوەچوو

لە ئەنجامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك
کوردستان TV
#7
100%


لە پارکی شانەدەری شاری هه‌ولێر مه‌راسیمێكی ماته‌مینی وه‌كو پاڵپشتی بۆ خەڵکی موسڵ و کەسوکاری قوربانیان بەڕێوەچوو.

له‌ شاری هه‌ولێر وه‌ك ده‌ربڕینی ناره‌زایی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی شاری موسڵ، مه‌راسیمێكی ماته‌مینی به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب بۆ قوربانیانی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە دوورگەی گەشتیاری لە ناوچەی غاباتی موسڵ لەسەر رووباری دیجلە به‌رێوه‌چوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و هاووڵاتی شاری و موسڵ، لە پارکی شانەدەر مه‌راسیمێكی ماته‌مینی وه‌كو پاڵپشتی بۆ خەڵکی موسڵ و کەسوکاری قوربانیان بەڕێوەچوو.

نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئێمە ئەوەی پێویست بێت هاوکاری خەڵکی موسڵمان کردووە و لە هاوکارییەکانیشمان بەردەوام دەبین و هاووڵاتیانیش ئامادەی هەموو هاوکارییەکن. ئێمە هاوخەم و پشتیوانی کەسوکاری قوربانیانیان.

رۆژی پێنجشەممە 21-3-2019 لە ئەنجامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە دوورگەی گەشتیاری لە ناوچەی غاباتی موسڵ لەسەر رووباری دیجلە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 120 كەس خنكاون و چەندین كەسی دیكەش تاوەكو ئێستا بێسەروشوێنن.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.