ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی ھه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه و چیتر پێویست به‌وه ناكات بۆ ده‌رھێنانی پاسپۆرت هاووڵاتیان سه‌ردانی شاری سلێمانی بكه‌ن.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھه‌ڵه‌بجه، له باره‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی ھه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، فه‌رمانی فه‌رمی بۆ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ده‌رچووه به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی ھاوبه‌شن له‌نێوان ھه‌ردوو حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ھه‌رێمی كوردستاندا و له میانی چه‌ند مانگی داھاتوودا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی تریش ده‌كرێنه‌وه.
گوتیشی: دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له ئه‌مڕۆوه ده‌ستكرا به ده‌رھێنانی پاسپۆرت بۆ دانیشتوانی ئه‌م پارێزگایه و چیتر پێویست به‌وه ناكات بۆ ده‌رھێنانی پاسپۆرت سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن.
داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.