له پاڵاوتنه‌كانی جامی یۆرۆی 2020 و له گه‌ڕی دووه‌می گڕوپی سێیه‌م و له یاری لوتكه‌دا، كاتژمێر10:45 ى خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای یۆهان كرویف ئارێنا له ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌ده‌چێت
چه‌ند ساڵێكه هۆڵه‌ندا ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌و نه‌یتوانی بگاته كۆتاییه‌كانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروشازده‌و مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده، به‌ڵام به‌م دواییه‌و له‌وه‌تای ڕۆناڵد كۆیمان بۆته ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه، ئاستی هۆڵه‌ندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌و چه‌ند ئه‌نجامێكی باشی له یاریه دۆستانه‌كان و خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا تۆماركرد، له یه‌كه‌م یاریشی له پاڵاوتنی جامی یۆرۆ، به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له بیلاڕوسیای برده‌وه،
ڕۆناڵد كۆیمان ڕاهێنه‌ری پڕته‌قاڵیه‌كان ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن تیپێكی به‌هێز بۆ ڕكابه‌ریه‌كان ئاماده‌بكه‌ن و بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیاش له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدان، كۆمان گوتیشی، ئه‌ڵمانیا به هه‌ر شێوازێك یاری بكات ئێمه پلانی تایبه‌تی خۆمان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان ده‌بێت و هه‌رچی له توانا‌مان دابێت ده‌یخه‌ینه‌گه‌ڕ تا دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له پاڵاوتنه‌كان تۆماربكه‌ین كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌ستپێكێكی باش بۆ تیپه‌كه‌مان له یاریه‌كانی پاڵاوتندا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.