له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ و له شاری پۆرتۆی وڵاتی پۆرتوگال، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و په‌نه‌ما ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون
له خوله‌كی 32 دا، یاریزان لوكاس باكیتا گۆڵێكی بۆ به‌ڕازیل تۆماركرد كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گۆڵی یاریزانه‌كه بوو به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌بردو چوار خولهك دواتر، یاریزان ئه‌دۆلفۆ ماچادۆ سوودی له لێدانێكی ڕاسته‌وخۆ وه‌رگرت و گۆڵی به‌رامبه‌ری په‌نه‌مای به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی به‌ڕازیل هه‌وڵی زۆریاندا گۆڵی دووه‌م تۆماربكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رگری توندی یاریزانان و گۆڵپارێزی په‌نه‌ما نه‌یانتوانی بۆ دووه‌م جار تۆڕی گۆڵی تیپی ڕكابه‌ر بهه‌ژێنن و سه‌ره‌نجام هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون
سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریه‌كی دۆستانه‌ی دیكه‌دا له پڕاگ، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی چیك، ئه‌م دوو یاریه‌ی سه‌ماكارانی سامبا له‌میانی ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه بۆ پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا كه به‌ڕازیل له حوزه‌یرانی داهاتوو میوانداری ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.