كه‌س نیه رۆژێك له رۆژان نامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن كه‌سێكی ئازیزی بۆ نه‌هاتبێت له‌سه‌ر نامه‌كه پولێك هه‌یه رۆژێك له رۆژان بیرت له‌و پوله كردۆته‌وه چیرۆكی پوله‌كه چۆنه ؟ كه‌ی و چۆن سه‌ری هه‌ڵدا؟
مانا وشه‌ی پولی پۆسته چیه؟
پارچه كاغه‌رێكی بچووكه له سه‌ر به‌رگی نامه‌كان ده‌بێت كه ناوی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی بچووك كه‌ده‌شێ روداوێكی مێژووی یان هێمای سیاسی یان وێنه‌یه‌كی كلتوری وڵاته كه بێت.
پوله‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چاپ ده‌كرێت له هه‌مان كاتدا هێماییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه تێچووی گه‌یاندنی نامه‌كه پێش بگاته شوێنی مه‌به‌ست پاره‌كه دراوه، زۆرجاریش له فه‌رمانگاكانی حوكومه‌ت له كاتی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كان له په‌ڕی فه‌رمی به‌كارده‌هێنرێت .
مێژوی یه‌كه‌م پولی پۆسته بۆكه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه؟
یه‌كه‌م بیرۆكه‌ی پول له وڵاتی به‌ریتانیا بۆ ساڵی 1837زاینی ده‌گه‌رێته‌وه كاتێ ( رۆنالد هیل) به‌رێوه‌به‌ری پۆستی ئه‌و كات كتێبێكی چاپ كرد به‌ناوی ( چاكسازییه‌كانی پۆسته.. گرنگییه‌كه‌ی ده‌توانێ جێبه‌جێ بكرێت)
(رۆنالد هیل) كاتێ پێشنیاری كرد باجه‌كانی پۆسته كه‌م بكرێته‌وه ، یاسایه‌كی نوێ پێشناز كرد كه وێنه‌یه‌كی بچووك له‌سه‌ر نامه‌كه بدرێت ، لایه‌ن هه‌ندێكس بیرۆكه‌ی پێشوازی لێكرا هه‌ندێكی تریش ره‌تیان كرده‌وه له كۆتاییدا له په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا ئه‌و كات بریار درا وێنه‌یه‌كی بچووك چاپ بكرێت ناوی لێ‌نرا "پول".

یه‌كه‌م پولی پۆسته له 6/5/1840 زاینی چاپكرا وێنه‌ی شاژن (ڤیكتۆریا) له‌سه‌ر بوو وه‌كو هێمایه‌ك بۆ پۆستی به‌ریتانیا دوو وێنه‌ی شاژن له‌سه‌ر پوله‌كه چاپكرا یه‌كه‌میان ره‌ش و سپی دوومیشیان سپی و شین بوو.
له دوایی به‌ریتانیا ئه‌مریكا بیرۆكه‌كه‌ی وه‌رگرت یه‌كه‌م پولی پۆسته‌ی له‌ساڵی 1842 ز كه وێنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا (جۆرج واشنتۆن)ی له‌سه‌ر بوو هه‌ر بۆیه ئه‌مریكا بووه دووه‌م وڵات كار به پولی پۆسته بكات.

له ساڵی 1843 زاینی وڵاتانی سویسرا و به‌رازیل بیرۆكه كه‌یان جێبه‌جێكرد پولی تایبه‌ت به خۆیان چاپكرد له دوایی ئه‌وانیش وڵاتی فه‌رنسا له ساڵی 1849 زاینی پولی پۆسته‌یان چاپ كرد له هه‌مان ساڵدا ئه‌ڵمانیاش پۆلی تایبه‌تی به وڵاته‌كه چاپكرد ، له وڵاتانی عه‌ربیش میسڕ یه‌كه‌م وڵات بووه له به‌كارهێنانی پولی پۆسته له ساڵی 1866 زاینی جێبه‌جێكر.
یه‌كه‌م پولی پۆسته له عێراق بۆ ساڵی 1921 زاینی ده‌گه‌رێته‌وه وێنه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له‌سه‌ر بوو به یه‌ك روپیه بوو
سه‌رچاوه/ مشاهیر - الطوابع البریدیه والتاریخ البریدی فی العراق
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.