سێنته‌ری جێنده‌رناسی له سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێم ده‌كرێته‌وه وبابه‌تی جێنده‌رناسیش ده‌خوێندرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (24\3\2019) له وۆرك شۆپێكدا د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا، نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ناوی د.یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: دوای په‌سه‌ندكردنی ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانسێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕاسپارده‌كان كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاری كردنه‌وه‌ی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكان درا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هاوكات بڕیاری خوێندنی بابه‌ته‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكان ده‌ركرا.
هه‌ر له‌و وۆركشۆپه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كاره‌كانی داهاتوی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له‌زانكۆكانی كوردستان كرا و، نه‌خشه‌ڕێی كاری داهاتوو و، چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی بابه‌تی جێنده‌رناسی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و چه‌ند پێشنیازێك بۆ ئه‌و بابه‌تانه گه‌ڵاڵه كران.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
سه‌رچاوه / www.mhe-krg.org
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.