ئه‌و شه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر ئیشبیلیا تووشی شكست هات، دوای یارییه‌كه و له‌ژووری جل گۆڕینی یانه‌كه كاتێك میسی ده‌گاته ده‌رگای ژووره‌كه یه‌ك شه‌قی تووند ده‌دات له بۆكسی جل و به‌رگی یاریزانه‌كان و پێیان ده‌ڵێت: ئه‌وه كه‌ی یارییه ده‌یكه‌ن، وابڕوات ناتوانین نازناوی لالیگاش به‌رینه‌وه، ئه‌وكاره‌ی لیۆ به‌ته‌واوی ترسی خسته نێو دڵی هاوڕێكانی و ناچاریكردن به‌ته‌واوی وابه‌سته‌ی پلانی تیپه‌كه بن، چونكه هه‌موویان به باشی د‌رك به‌و ڕاستییه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له به‌رشه و پاڵی میسیدا نه‌بن چاره‌نووسیان وه‌كو نیمار ده‌بێت و به‌ته‌واوی له گۆڕه‌پان و میدیاكان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه سیزار میۆنتی له چه‌ند ڕۆژی پێشوودا داوایكرد میسی بانگی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین نه‌كرێت، تا زیاتر ده‌رفه‌ت به لاوه‌كان بدرێت، وته‌كانی ئه‌و گه‌وهه‌ر بوون، كه‌چی هه‌رای دنیایان له‌سه‌ری كرد، كه ئێستا هه‌ردوو نموونه‌كه‌ی سه‌ره‌وه ڕوون ده‌كه‌مه‌وه.
سه‌ره‌تا میسی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌زانێت له‌گه‌ڵ كێدا یاریی ده‌كات و به‌ته‌واوی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئاستی هاوڕێكانی هه‌یه و ئیداره‌ی تیپه‌كه‌شی ناچار كردووه ته‌واوی بۆنده‌كانیان له ئاستی ئهستێرهدابن و گه‌شته‌كه‌یشیان یه‌ك وه‌رزی ته‌واوه نه‌ك یه‌ك هه‌فته، بۆیه لیۆ كه‌متر له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هه‌ست به‌كه‌وتن ده‌كات.
لایه‌نی دووه‌م قسه‌كانی مینۆتییه: ئه‌و ڕاهێنه‌ره له (1978) جامی جیهانی بۆ ئه‌رجه‌نتین برده‌وه، هه‌روه‌ها به باشی ده‌زانێت ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كان چۆنه و ده‌بێت چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی تیپێكی باش دروست بكرێت، هه‌روه‌ها پێشتر میسی كه له‌گه‌ڵ تانگۆ باشبوو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بوو ته‌واوی هاوڕێكانی ئه‌ستێره‌بوون و له یانه‌كانی ئه‌وروپا و كهشو هه‌وای ئه‌وێ یاریاندهكرد و كه‌متریش ده‌بوونه سه‌رئێشه بۆ ئه‌و، كه‌چی ئه‌م پێكهاته‌ی تیپه‌كه هه‌یه‌تی هیچیان له گرنگی و تێگه‌یشتنی یاریی میسی ناگه‌ن و ڕه‌نگه زۆریش نه‌توانن به كۆمه‌ڵ یاریی بكه‌ن، ئه‌و كه‌شه گه‌رمه پڕ له پلانه‌ی له ئه‌وروپادا ڕێچكه‌ی به زانستی بوونی وه‌رگرتووه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له ئه‌مریكا زۆر پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئه‌وانیش زۆر خۆیان سه‌رقاڵی ئه‌و بابه‌ته ناكه‌ن و زیاتر پشت به ئه‌ستێره‌كانی ئه‌وروپا وه‌كو قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی ستارهكانیان ده‌به‌ستن، له ئه‌رجه‌نتینیش به‌ته‌واوی مانا یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته تووشی داڕمان بووه و ته‌نانه‌ت له‌دواین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین كاتێك ده‌نگه‌كان هه‌ژماركرا ته‌ماشاكرا ده‌نگی زیاده له صندوقی هه‌ڵبژاردن و ئهندامهكاندایه، ئه‌مانه‌ش ڕێگا نادات ئه‌و تیپه پلانی درێژ و ئارامی زۆریان هه‌بێت، كه له‌ڕووی زانستییه‌وه ئارامی به‌شێكی زۆری سه‌ركه‌وتنی تیپ و یانه‌كانه، هه‌روه‌ها میسی له‌م دوایانه گیرۆده‌ی ئه‌فكاری چه‌ندین ڕاهێنه‌ر بووه، كه هه‌ریه‌كه و به‌جۆرێك دێن و هه‌ندێك گۆڕانكاری ده‌كه‌ن و چه‌ند یاریزانێكی لاو تێست ده‌كه‌ن و پاشان به‌هۆی نه ناسراوی ئه‌وان زۆربه‌ی تانه‌كان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی لیۆ. مینتۆتی پیره پیاو قسه‌كانی له‌بیرێكی قوڵه‌وه كردووه نه‌ك ئه‌وه‌ی میسی لێ زیاد بێت، له كاتێكدا ئه‌و خۆی پێشتر ئه‌م ئه‌زموونه‌ی له‌گه‌ڵ ماڕادۆنا له مۆندیالی (78) تاقیكردۆته‌وه، كه بۆچوونه‌كانی ئه‌و پێمان ده‌ڵێت: هه‌م میسی گه‌وره‌یی خۆی له‌كه‌دار نه‌كات كه پێشتر له مۆندیال و كوپادا به چاوی خۆی بینوێتی و هه‌میش ئه‌رجه‌نتین چیتر به‌هۆی ئاستی كێجهكهوه گیرۆده نه‌بێت، پاشان ناوبراو ماوه‌یه‌كی زۆره له كه‌ته‌لۆنیا دژی به هیچ كلوجێك ئاگاداری ڕه‌وشی یاریی و یانه و یاریزانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی نییه، له هه‌مانكاتدا ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه بۆته‌وه له پێشوودا گه‌وره ئه‌ستێره‌كانی هاوڕێی هیچ یارمه‌تیان نه‌ده‌دا، هه‌روه‌ها تازه لاوه هاتووهكانیش میسی گرنگ نییه بۆیان له یاریگا و ده‌ره‌وه گوێی بۆ ڕانادێرن، چونكه خودی خۆیان له حاڵه‌تی تێست كردندان و ڕه‌نگه ته‌نیا بۆ یارییه‌ك بانگی تانگۆ بكرێن، بۆیه هه‌موو كات میسی به ته‌نیایه و كه‌س له وڵاته‌كه‌ی خۆی خه‌می لێناخوات و خه‌ریكه گومانیش ده‌خاته سه‌ر به ئاستی و گه‌وره‌یی و مێژووی یاریكردنی به‌هۆی ئه‌رجه‌نتینه‌وه، له كاتێكدا لانیكه‌م له تیپی تۆپی پێدا ده‌بێت پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی چه‌ند یاریزانێكی سه‌ره‌كی تێدا بێت ماوه‌یه‌كی زۆر پێكه‌وه یاریانكردبێت و هیچ كات هه‌ست به غه‌ریبی شێوه پلانی ڕاهێنه‌ر نه‌كه‌ن، كه‌چی لیۆ هه‌موو جارێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌وه له یاریگادا ده‌بینرێت و ڕۆژی یارییه‌كان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كه‌وه ده‌كات و دواتر نه ئه‌و تیپه‌كه‌ی ده‌ناسێت و نه هاوڕێكانی حه‌ساب بۆ یاریی ئه‌و ده‌كه‌ن.
هه‌وراز كاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.