بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر ئامارى روداوەکانى سێ رۆژى نەورۆزی ڕاگەیاند، كه ١٦٠ حاڵەتى برینداربون تۆمارکراوە.
فاخیر ههركی، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، "پلانى نهورۆزمان بەتەواوەتى جێبەجێ کردوە، رێژەى سەردانى کردنی هاوڵاتیان بۆ نهخۆشخانهكان لە رۆژانى نەورۆزدا کەمتر بووە بهراورد به ساڵانى ڕابردوو، کە ١٣ هەزار نەخۆش بووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنورى پارێزگاى هەولێر ٦٤ حاڵهتی برینداربون و یهك حاڵهتی مردن بەهۆى رووداوەکانى هاتوچۆ تۆمارکراوە، هەروەها ٦٥ حاڵەتى بریندارى بههۆی كهوتنهوه خوارهوهوە تۆماركراون.
بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر وتیشی، ٢٦ رووداوى بریندارى كێشهی کۆمەڵایەتى و شەڕکردن تۆمار كراوه، ١٢ حاڵەتى سوتان و ١٤ حاڵەتى ژەهراوى بوون بەخۆراک و سێ رووداوى پێوەدانى مار و دوپشک تۆمارکراون.
رونیشیکردەوە، ٤٢٦ حاڵەتى سکچون ورشانەوە، پێنج رووداوى بریندارى بەگولـە و تەقەمەنى تۆماركراون، هەروەها ٧٩ نەشتەرگەرى گەورە و ٢٦١ نەشتەرگەرى بچوک ئهنجامدراون، و ٢٧ حاڵەتى مردن تۆمارکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، ٢٠٩ منداڵ لەماوەى سێ رۆژى جهژنی نەورۆز لەدایک بوون، ١٦٩ منداڵی کوڕ و ٤٠ منداڵی کچ بون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.