Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 05:59

کۆڕەک تیلیکۆم: بڕیارەکەی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق نادادپەروەرانەیە

کۆڕەک تیلیکۆم راگەیێندراوێکی لەبارەی سزادانی کۆمپانیاکەیان بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم راگەیێندراوێکی لەبارەی سزادانی کۆمپانیاکەیان لەلایەن دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقەوە بڵاوکردەوە و بڕیارەکە 'بە نادادپەروەرانە و زاڵمانە' ناو دەبات. 
 
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بۆ ماوەی پێنج رۆژ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی سزاداوە، داواش لە تۆڕە هاوبەشەکانی کۆڕەک دەکات پەیوەندییەکانیان بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەگەڵ ئەو تۆڕە بپچڕێنن، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانیان.

لە بەشێکی راگەیێندراوەکەی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمدا هاتووە" بڕیاری دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق زاڵمانە و نادادپەروەرانەیە و لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراقدا نییە، بەڵکو ئەم دەستەیە ویستوویەتی سزای هاووڵاتیان بدات و بێبەشیان بکات لەم خزمەتگوزارییە و زەرەر بە بەرژەوەندییەکانیان بگەیێنێت. لەبری ئەوەی بیر لە چارەسەری دیکەی بە کەڵک بکاتەوە و لەسەر مێزی گفتوگۆ و راگۆڕینەوە دابنیشێ، بەرژەوەندی هاووڵاتیانی بن پێ کردووە و ناوبانگی کۆمپانیاکەمانی ناشرین کردووە". 

کۆڕەک تیلیکۆم داوا لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق دەکات ، لەم بڕیارەیان پاشگەز ببنەوە و فەرمان بکەن بە دووبارە بەستانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمپانیاکان بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراق''.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.