Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 00:14

ڤیدیۆ .. رووسیا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر کازاخستان تۆمار کرد

له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی گرووپه‌كانی پاڵاوتنه‌كنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای2020
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی گرووپه‌كانی پاڵاوتنه‌كنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای2020 له‌ گرووپی نۆیه‌مدا  هه‌ڵبژارده‌ی كازاخستان میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای كرد، یاریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی رووسیا به‌كۆتاهات به‌چوار گۆلی بێ وه‌ڵام


 له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی نۆزده‌ دینیس چێرچیڤ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ رووسیای میوان به‌ده‌ست هێنا، له‌كۆتا خوله‌كی ئه‌و گێمه‌ دینیس چێرچیڤ توانی گۆلی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد، به‌مجۆره‌ گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆلی خاوێن به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م گوشاره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی په‌نجاو دوو ئه‌رتیم دزیوبا گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه‌ به‌ده‌ست هێنا

 هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا كۆنترۆلی ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی نێو یاریگایان كردبوو تا له‌خوله‌كی شه‌ست و دوو ئه‌بزال بیسیكیۆڤ به‌هه‌ڵه‌ گۆلێكی له‌خۆیان تۆماركردو رووسیا بووه‌ خاوه‌ن گۆلی چواره‌م


 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌چوار گۆ\لی خاوێن به‌قازانجی هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا بوو. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.