لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردودا و لەگەڕەکێکی قەزای کەلار هاوڵاتیەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی و لەپێش دەرگای ماڵی خۆیان بڕی 6 دەفتەردۆلاری لێ دزرابوو، دوای تۆمارکردنی سکاڵای ئەوهاوڵاتییە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەو بەدواداچوون کرد.
دوای وەرگرتنی زانیاری ورد مەفرەزەکانی 104ی کەلار لەنێو بازاڕی شار تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد و پۆلیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لەئێستادا ڕەوانەی بەشی نەهێشتی تاوانی گەرمیان کراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و بەپێی مادەی 446 بەبڕیاری دادوەر بەندکراوە.
سه‌رچاوه: پۆلیسی گه‌رمیان
دارشتنه‌وه‌ی: شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.