Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 06:45

بۆ دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌مه‌ترسییه‌کانی کاره‌با له‌کاتی لافاو کاره‌باى سلێمانى چه‌ند ڕێنماییه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌كاتی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی ئاو بۆ ناو ماڵه‌كان له‌كاتی دروست بوونى لافاو پێویسته‌ ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ (بۆرد) بكوژێنرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌بای سلێمانى چه‌ند ڕێنماییه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌مه‌ترسیه‌كانی كاره‌با له‌كاتى بارانبارین و لافاودا

كاره‌بای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت، له‌كاتى بارانباریندا مه‌ترسیی تۆڕه‌كانى كاره‌با زیاتر ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌كاتى بارانباریندا له‌ ستونى كاره‌با و تۆڕه‌كانى دوربكه‌وینه‌وه‌ و ئه‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه‌ په‌یره‌و بكه‌ین.

- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ستوونى كاره‌با و محاویله‌ و كه‌لوپه‌له‌ كاره‌باییه‌كان و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌كاتی بارانباریندا.

- له‌كاتی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی ئاو بۆ ناو ماڵه‌كان له‌كاتی باران باریندا، پێویسته‌ ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ (بۆرد) بكوژێنرێته‌وه‌، دواتر ماڵه‌كه‌ پاك بكه‌ره‌وه‌.

- نابێت رێگه‌ بدرێت مناڵان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ یاری بكه‌ن و له‌ستونه‌كانى كاره‌با نزیك ببنه‌وه‌.

-له‌كاتی ته‌ڕبوونی ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان، نابێت به‌كاربهێنرێت تا چاك ده‌كرێته‌وه‌.

-له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئاوو كاره‌با، پێویسته‌ بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌، لم یان ئاگرگوژێنه‌ به‌كار بهێنرێت نه‌ك ئاو.

-پێویسته‌ كه‌ره‌سته‌ی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی (أسعافات أولیه‌) له‌هه‌موو ماڵێكدا هه‌بێت و كه‌سێكیش له‌ئه‌ندامانی خێزان ئاشنابێت به‌كاره‌كانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی.

 -كاتێك كه‌سێك تووشی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌با ده‌بێت، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌پارچه‌یه‌ك پلاستیك یاخود ته‌خته‌ رزگاربكرێت.

سه‌رچاوه‌: كاره‌باى سلێمانى

دارشتنه‌وه‌ى: شوان عه‌زیز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.