به‌پێى هه‌واڵێكى رۆێته‌رز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ى ئازارى 2019، له كه‌رتى غه‌زه‌وه مووشه‌كێك ئاڕاسته‌ى ته‌ل ئه‌ڤیڤ كراوه و به‌هۆیه‌وه 7 كه‌س برینداربووه.
هه‌واڵه‌كانى ئیسرائیل رایانگه‌یاند: له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مووشه‌كێك له كه‌رتى غه‌زه‌وه ئاڕاسته‌ى ئیسرائیل كراوه له شارۆچكه‌ى كشتوكالى میشمیریت له باكوورى ته‌ل ئه‌ڤیڤ به مالێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه له گه‌ڕه‌كى هیشارون و به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه 7 كه‌س برینداربوونه.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل دوابه‌دواى رووداوه‌كه رایگه‌یاند: كه به‌زووترین كات گه‌شته‌كه‌ى له واشنتۆن ته‌واو بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسرائیل، نه‌ته‌نیاهۆ بۆ ئاماده‌بوون له كاتى واژۆكردنى بڕیارى خاوه‌نداریى ئیسرائیل بۆ به‌رزاییه‌كانى جۆڵان له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌ردانى واشنتۆنى كردووه، نه‌تیاهۆ له باره‌ى هێرشه‌كه‌وه گوتى "ئیسرائیل وه‌ڵامى ئه‌و هێرشانه به توندى ده‌داته‌وه" و خۆم له نزیكه‌وه چاودێرى ئۆپه‌ڕاسیۆنى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌م".
هاوكات هیچ ڕێكخراوێكى فه‌ڵه‌ستینى به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و هێرشه‌یان رانه‌گه‌یاندووه، به پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى سوپاى ئیسرائیل پێشنیارى ئه‌وه‌یان كردووه كه مووشه‌كه‌كه له به‌شى باشوورى غه‌زه‌وه ته‌قێندراوه‌ته‌وه و ئاڕاسته‌ى ته‌ل ئه‌ڤیڤ كراوه، به‌پێى سه‌رچاوه‌ى ده‌زگاى زانیارى ئیسرائیل تاكه گرووپی ڕێكخراوى فه‌له‌ستینى له‌و ناوچه‌یه حه‌ماس و جیهادى ئیسلامیه.
جێى ئاماژه‌یه له جه‌نگى ساڵى 2014، له لایه‌ن ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ته‌ل ئه‌ڤیڤ هێرشى هاوشێوه‌ى به خۆوه بینى، بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس بزوتنه‌وه‌یه‌كى ئیسلامى توندڕه‌وى فه‌ڵه‌ستینیه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپاوه خراوه‌ته ناو لیستى تیرۆر كه تاكه گرووپی ڕێكخراوى فه‌ڵه‌ستینى له ناوچه‌ی غه‌زه حه‌ماس و جیهادى ئیسلامیه .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.