Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 06:46

به‌هۆى دروست بوونى لافاو پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆی کردە پشوو

قوتابخانه‌كانی ناوشاریش سەرپشکن لە دەوامکردن
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانى ئه‌مڕۆی كرده‌ پشوو

و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى قوتابخانه‌كانیشى سه‌رپشك كرد له‌ده‌وامكردن ‌ په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوای سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ى سنوری پارێزگای سلێمانى گرتووه‌ته‌وه‌ ئاگاداری بەڕیوەبەری قوتابخانە کان سنووری بازیان و دۆڵەڕوت و کەندەکەوە و قولەرەیسی بەکرەجۆ دەکات لەبەر کەشوهەوا و سەلامەتی قوتابیان دەتوانن ئەمڕۆ دەوام ڕابگرن. راشیده‌گه‌یه‌نن بەڕێوەبەری قوتابخانە و قوتابخانه‌كانی ناوشاریش سەرپشکن لە دەوامکردن.

سه‌رچاوه‌:په‌روه‌رده‌ى سلێمانى

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.