له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25 ى 3 ى 2019 ، له‌دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانمان به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راشیده‌گه‌ێنێت ، له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه هه‌ریه‌كه له وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی موسڵ كرد بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌و شاره روویدا.
راشیده‌گه‌یه‌نن دواتر راپۆرتی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و هه‌وا‌ڵگری و میره خوێندرایه‌وه، تێیدا ئاماژه به جمجوڵی چه‌كدارانی داعش و رووداوه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو كرا، كه له‌ناوچه جیاجیاكانی عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم روویانداوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان تیشكخرایه سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی شه‌ڕی داعش له سوریا، ئه‌تكیدیان كرده‌وه له ئێستا داعش هیچ ناوچه‌یه‌كی له‌و وڵاته له‌ده‌ست نه‌ماوه، دووپاتیشیان كرده‌وه كه ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له كاروچالاكیه‌كانیان، هیواشیان خواست هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌و و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بێت بۆ رێگه‌گرتن له جوڵه‌و كاره تیرۆریستسه‌كانی تیرۆرستان.
له‌كۆتادا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له دوا پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌شق و راهێنان كرا كه به هاوكاری هاوپه‌یمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.