دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین ده‌نگۆ هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پڕۆسه‌ی پێدانی كارتی نیشتمانیی به هاووڵاتییان راده‌گیرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ولێر هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
عه‌مید عه‌بدولره‌حمان ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ولێر له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی روونكردنه‌وه‌ی زیاتری خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: له ئێستادا له هه‌ولێر 18 بنكه‌ی پێدانی كارتی نیشتمانیی كار ده‌كه‌ن بۆ پێشخستنی پڕۆسه‌كه و له پلانماندایه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی پێدانی كارتی نیشتمانی كارا بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ولێر وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی باری كه‌سێتیی و ناسنامه‌ی شارستانی و راوه‌ستانی پێدانی كارتی نیشتمانی بۆ كوردستان تیڤی روونیكرده‌وه كه له رێگه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌وه دڵنیایی ده‌ده‌م به هاوڵاتییانی كوردستان كه هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك له به‌غدا به‌بێ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
عه‌مید عه‌بدولره‌حمان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی باری كه‌سێتیی و ناسنامه‌ی شارستانیی وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو ناسنامه‌یه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه ئه‌وا كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروستده‌بێت و ئه‌مه دووره له راستییه‌وه و پڕۆسه‌ی پێدانی كارتی نیشتمانیی پڕۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌وه و مامه‌ڵه‌ی پێدانی ئه‌م كارته به هاووڵاتییان رانه‌وه‌ستاوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا عه‌مید عه‌بدوڕه‌حمان ئیسماعیل وتی: هه‌تا ئێستا مامه‌ڵه‌ی 400 هه‌زار كارتی نیشتمانیی له هه‌ولێر ته‌واو بووه و نیازیشمان هه‌یه به‌مزووانه فه‌رمانگه‌ی قه‌زا و ناحییه‌كانی بارزان و مێرگه‌سوور و به‌حركه و مه‌خموور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راسپێرین تا مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتمانیی هاووڵاتییان راپه‌ڕێنن.
داڕشتنه‌وه / مه‌سعود

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.