له ئه‌نجامی یه‌كگرتنی دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان دروست كرد، ئه‌مه وایكرد كه ره‌وشی كه‌شو هه‌وا ناسه‌قامگیر بێ له دوێنێ شه‌ودا ڕێژه‌یه‌كی زۆری بارانی به‌خووڕ باریوه له هه‌ندێك شوێندا بووه هۆی دروست بوونی لافاو .
فازڵ ئیبراهیم به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به پێی ئاماره‌كانی تۆماركراو ڕێژه‌یه‌كی زۆر باران باریوه به‌جۆرێك له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر 60 ملیم باران باریووه و له سلێمانی 22 ملیم و له دهۆك 31 ملیم و له كه‌ركوك 19.8 و له هه‌ڵه‌بجه 8.3 و له سۆران 34 ملیم له ڕانیه 43 ملیم باران باریوه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروست بوونی لافاو .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.