له‌نوسراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هۆشداری به‌و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانه ده‌دات كه بونه‌ته كه‌فیلی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی و داوایان لێده‌كات به‌زووترین كات كه‌فیله‌كه هاوڵاتی ئاگاداربكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی گه‌نجینه‌كان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی قیستی پێشینه‌كه.
به نووسراومان له‌فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بونه‌ته كه‌فیلی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی، پێویسته كه‌فیله‌كه هاوڵاتی ئاگادار بكاته‌وه كه به‌زووترین كات سه‌ردانی گه‌نجینه‌كانى شاره‌كانى هه‌رێم بكه‌ن بۆدانه‌وه‌ی قیستی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی.
راشیده‌گه‌یه‌نن به‌پێچه‌وانه‌وه مووچه‌ی كه‌فیله‌كان بۆماوه‌ی سێ مانگ راده‌گرین، یان تا ته‌واوبوونی پشكی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بوو و مانگانه 180 هه‌زار دینار له مووچه‌ی كه‌فیله‌كه ده‌بڕین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.