مامۆستای بیركاری و فیزیا (بیتر تابیشی) خه‌ڵاتی باشترین مامۆستای جیهان بۆ ساڵی 2019 وه‌رگرت .
به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی له له فێركردنی قوتابیان بینیوه به‌جۆرێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی چه‌ندین قوتابی فیركردوه (بیتر تابیشی) خه‌ڵاتی باشترین مامۆستای وه‌رگرت كه بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار بوو له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ری ئوستورالی به‌ناوبانگ "هیو جاكمان" له دوبه‌ی له رێوره‌سمێكی شایسته پێشكه‌ش به مامۆستای ناوبرا كرا.
تابیشی مامۆستایه‌كی وڵاتی كینیایه ته‌مه‌نی (36) ساڵه له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی له گوندی (بوانی) قوتابیان فێری په‌روه‌رده‌وفێركردن ده‌كات هه‌ژاری ونه‌بوونی باڵی به‌سه‌ر ئه‌و گونده كێشاوه زۆربه‌یان بێ دایك باوكن، بۆیه ئه‌و مامۆستایه 80% موچه‌كه‌ی بۆ فێربوونی قوتابیان ته‌رخان كردوه.
شایانی باسه له نێوان (10) هه‌زاركه‌س تابشی هه‌ڵبژێردرا خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌كو باشترین مامۆستا بۆ ساڵی 2019 وه‌رگرت.
سه‌رچاوه/ ئه‌لبه‌له‌د
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.