شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى دووه‌م له‌پاڵاوتنه‌كانى یۆرۆى 2020 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و ئایسله‌ندا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
له‌یاریه‌كه‌دا فه‌ره‌نسا توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئایسله‌ندا تۆماربكات به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر
چوار گۆڵەکەى فەرەنسا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ساموێل ئۆمتیتی ، ئۆلیڤیە جیرۆد ، مباپی ، گریزمان تۆماركران
بەو بردنەوەیەش فەرەنسا بە6 خاڵ و تۆمارکردنی 8 گۆڵ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەى هەشتەم دەبیندرێت ، بە جیاوازی گۆڵیش لە پێش هەڵبژاردەى تورکیایە کە ئەویش 6 خاڵی هه‌یه و لەپلەى دووەمدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.