له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى دووه‌م لهپاڵاوتنهكانى یۆرۆی 2020 ، شه‌وى رابردوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و سربیا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى سربیا دووچاری یه‌كسان بوون هات به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا
گۆله‌كه‌ى سربیا له‌خوله‌كى 7 ى تایمی یه‌كه‌م به‌لێدانى سزا له‌لایه‌ن یاریزان تادیچ تۆمار كرا ، گۆلی به‌رامبه‌ر و یه‌كسانی پورتوگال له‌لایه‌ن دانیلۆ له‌هه‌مان تایمدا له‌خوله‌كى 42 تۆماركرا
له‌یاریه‌كه‌دا له‌دوای 30 خولهك رۆناڵدۆ دووچاری پێكان هات و یاریگای جێهێشت
به‌و یه‌كسان بوونه‌ش هه‌لبژارده‌ی پورتوگال له 2 یاریدا به2 خاڵ له‌پله‌ى سێیه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌له‌ى دووه‌م ده‌بیندرێت ، سڕبیاش به1 خاڵ له‌پله‌ى چواره‌مدایه به‌ڵام ههڵبژاردهكهكه یه‌ك یاری ئه‌نجامداوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.