شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى پاڵاوتنى 2020 ى یۆرۆ ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌یاری هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر سڕبیا دووچار پێكان هات و یاریه‌كه‌ى جێهێشت
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له‌ویاریه‌دا له‌گه‌ڵ سڕبیا دووچاری یه‌كسان بوون هات به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا
ماڵپەڕی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاَلی رایگەیاند بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكان لە وڵاتی پورتوگالەوە دەربارەی پێكانی كریستیانۆ رۆنالدۆ مەترسی دووركەوتنەوەی 30 رۆژی لێدەكرێت بە هۆی گرژبوونی ماسولكەكانی قاچی راستەی لە چاوەڕوانی پشكنینی پزیشكی زیاتر ، ئەگەر ئەم راپۆرتانە راست بێت ئەوا یۆڤانتس بێ بەش دەبێت لەتواناكانی كریستیانۆ لەهەردوو یاریەكەی بەرامبەر ئەیاكس ئەمستردام .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانەی یۆڤانتس داوای گەڕانەوەی بەپەلەی كریستیانۆ دەكات بۆ ئەوەی پشكنینی زیاتری بۆ بكرێت .
سالار جه‌لال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.