له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26 ى 3ى 2019 ، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ راوێژکارانی نێودەوڵەتی له وڵاتانی ئەمریکا، به‌ریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەو پرۆژانەدا چوونه‌وه کە هاوبەشن لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بەڕێوەبه‌رایەتیەکانی دیكه‌ی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌دا ، له‌مباره‌یه‌وه سەرەتا کولۆنێڵ وڵ دەیڤز راوێژکاری وڵاتی به‌ریتانیا سەرەتاکانی دەستپێکردنی پرۆسەی چاکسازی به وێنە نیشاندا، دواتر تیمەکان هەریەکە و هه‌نگاوو بەرەو پێشچوونەکانی ئه‌رك و كاره‌كانی تیمه‌كانیان خستەڕوو، پاشان لەنێوان ئامادەبووان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و وڵامدرانەوە، هه‌روها روونکردنەوە و ئاراسته‌کانی ئه‌ركه‌كانی تیمه‌كان دەست نیشانکران.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.