له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی عێراق بڕیاره به‌م نزیكانه ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بچنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق كۆببنه‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانی شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای نه‌وت و گاز بۆ به‌غدا بۆ واژوو كردنی گرێبه‌ستێكی نوێی نه‌وت و بودجه‌یه تا ساڵی 2020.
هه‌ورامانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له تێكچوونی ڕێكه‌ووتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه ئه‌وا دورن له‌ڕاستی، به‌ڵكو هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون كه جارێكی دیكه كێشه سیاسییه‌كان تێكه‌ڵی قوتی خه‌ڵك ناكرێت.
هاوكات فواد حوسێن وه‌زیری دارایی عێڕاق له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ڕایگه‌یاندوه: هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه له‌سه‌ر مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌ده‌ینه مووچه‌خۆران كه مووچه‌كانیان له كاتی خۆی و بێ پاشكه‌وت وه‌رده‌گرن و به‌غداش پابه‌نده به ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك و خۆی.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: سیامه‌ند كه‌ریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.