Erbil 38°C شەممە 05 ئەیلوول 18:53

سعوودییە دانپێدانانی ئەمەریکا له‌باره‌ى بەرزاییەکان جۆلان ڕەت ده‌کاته‌وه‌

سعوودییە: بەرزاییەکانی جۆلان بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان خاکێکی داگیرکراوی عەرەبە
کوردستان TV
100%

سعوودییە دانپێدانانی ئەمەریکا بە سەروەریی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان ڕەتدەکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی "سعوودییە"ی سەر بە حکوومەتی ئەو وڵاتە، پەیامێکی لەبارەی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" هەوڵدان بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع، هیچ لە راستییەکان ناگۆڕێت".

ئاماژە بەوەش کراوە"بەرزاییەکانی جۆلان بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان خاکێکی داگیرکراوی عەرەبەو ئەو کارە کاریگەریی خراپی لەسەر سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرقەرارکردنی ئاشتی دەبێت.

دوێنی دووشەممە 25/03/2019، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و بێنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەشنووسێکیان لە بارەی بەرزاییەکانی جۆلان واژۆ کرد و دانپێدانانی ئه‌مه‌ریكا به‌‌ سه‌روه‌ریی ئیسرائیل له‌ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی جۆلان راگەیه‌ندرا، دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا.

له‌ کۆنگرە رۆژنامه‌وانییە هاوبه‌شەکەدا، تره‌مپ رایگه‌یاند" ئه‌و كاره‌ مێژووییه‌ له‌ پێناو پشتیوانیكردنی توانا به‌رگرییه‌كانی ئیسرائیله‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشه‌كه‌ی پارێزراو بێت، ئیسرائیل له‌ ساڵی 1967 به‌رزاییه‌كانی جۆلانی بۆ ئه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كرد، تاوه‌كو خۆی له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رامبه‌ر بپارێزێت".

گوتیشی" ئه‌مڕۆ ده‌بێت ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ سووریا به‌رگری له ‌خۆی بكات، له‌وانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌كانی حیزبوڵڵا، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت هێرشی سه‌ر ئیسرائیل بكات".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.