Erbil 38°C شەممە 05 ئەیلوول 19:47

به‌ڤیدیۆ.. له‌کاتی وتاری هه‌ینی هێرش کرایه‌ سه‌ر وتاربێژی مزگه‌وتێک

له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی وڵاتی میسر
کوردستان TV
100%

له‌كاتی وتاری رۆژی هه‌ینی له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی وڵاتی میسر، كه‌سێك هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر وتاربێژی مزگه‌وته‌كه‌و گرته‌ ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌ش له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

نوێژخوێنان تووشی شۆك بوون كاتێك كه‌سێك له‌ نێو مزگه‌وتی فه‌یسه‌ڵ له‌ناوچه‌یه‌كی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ به‌ره‌و مینبه‌ر هه‌نگاوی ناوو پێڵاوه‌كه‌ی له‌ پێ كرده‌وه‌ ویستی هێرش بكاته‌ سه‌ر وتاربێژی مزگه‌وته‌كه‌، هاوكات وتاربێژی مزگه‌وته‌كه‌ به‌رگری له‌ خۆی كردو نه‌هێشت لێی نزیك بێته‌وه‌، دواتر نوێژخوێنان كه‌سه‌كه‌یان له‌ نزیك مینبه‌ره‌كه‌ دوور خسته‌وه‌.

له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ شێخ حاته‌م حه‌لاج، ئیمامی مزگه‌وته‌كه‌ گوتی: وتاره‌كه‌م له‌سه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ر بوو، تووشی شۆك بووم كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ ویستی له‌ مینبه‌ره‌كه‌ نزیك ببێته‌وه‌و به‌ پێڵاوه‌كه‌ی لێم بدات.

حه‌لاج كه‌ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی ڤیتۆ-ی میسری داوه‌، گوتیشی: من ئه‌و كه‌سه‌م ناناسم و پێشتر نه‌مبینیوه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف هه‌ڵساوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی رێوشوێنی پێویست بۆ سزادانی كه‌سه‌كه‌ .

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.