توركی حه‌مه‌د، نووسه‌رو لێكۆڵه‌ری سیاسی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌م هه‌موو ده‌نگ هه‌ڵبڕینه‌ی بۆ چییه، قودس و جۆلان له ساڵی 1967ه‌وه سه‌ر به ئیسرائیلن.
حه‌مه‌د له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: له‌باره‌ی قودس و جۆلان پرسیارت لێ ده‌كه‌ن، پێیان بڵێ كه له‌ساڵی 1967 ه‌وه سه‌ر به ئیسرائیلن، جا بۆیه ئه‌م هه‌موو ده‌نگ هه‌ڵبڕینه‌و فیغانه‌ی بۆ چییه، كه زیان به مێشووله‌یه‌كیش ناگه‌ێنێ و په‌یوه‌ندییه‌كانیش گۆڕانی به‌سه‌ردا ناێیت، هه‌مووی چه‌ند رۆژێكه‌و كه‌فی نێو فنجان ده‌نیشێته‌وه، ئه‌ی ماڵ چیت له‌خراپه داوه، ئه‌مه ته‌رازووی هێزه ئاراسته‌ی با ده‌ست نیشان ده‌كات، نه‌ك ده‌نگ هه‌ڵبڕین و هات و هاواركردن، ئه‌ی دڵ غه‌مگین مه‌به.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.