له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27 ى 3 ى 2019 ، پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه كه‌ڕووداوێكى كوشتن ڕوویداوه له‌پیشه‌سازی باشوور كه‌تێیدا هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی وه‌ستا سه‌میر مزه‌فه‌ر عه‌لی له‌دایك بووى 1979 گیانى له‌ده‌ستداوه
پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە کارمەندێکی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە بووە و تاوانی گیان لەدەستدانەکەش بە دەمانچەی پۆلیسەکە ئەنجام دراوە، بۆیه پۆلیسەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی هەولێر کردووە.
پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات دوای ڕووداوه‌كه كه تەرمی هاوڵاتیه‌كه ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوه
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیەین بۆ ئەوەی بزانرێ ئاخۆ ئەو کەسە بە دەمانچەی پۆلیسەکە خۆی کوشتوە یان ئەوەتا پۆلیسەکە هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە...
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه لە نزیکترین کاتدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە دەخرێتە بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوە و ئەنجامەکەش بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.