Erbil 38°C ھەینی 21 ئاب 09:13

قائیمقامیەتی سلێمانی : هیچ که‌سێک به‌هۆی شه‌پۆڵی باران بارینه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه‌

لە ماوەی (50) ساڵی رابردوودا شەپۆلی بارانبارینی لەم جۆرە لە سلێمانیدا كەم بووە
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، سەرەڕای بەردەوامبوونی چەند رۆژێكی شەپۆلی بە خوڕی بارانبارین لە سنوری پارێزگای سلێمانی هیچ قوربانییەكی گیانی نەبووە و زیانە ماڵییەكانیش كەم بوون، پێشتریش لیژنەی تایبەتمەند بۆ بەرگرتن لە هەر روداوێكی نەخوازراو پێكهێنراوە.

دارا حەسەن- ئەندامی لیژنەی فریاگوزاری خێرا لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: پێشبینی كرابوو بەوەی كە ئەو شەپۆلە توندەی بارانبارین ناوچەكە بگرێتەوە و ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو، هەربۆیە لیژنەی فریاگوزاری خێرا كە لە نوێنەری قائیمقامیەت و شارەوانی و بەرگری شارستانی و چەند لایەنێكیتر پێكدێت ئامادەكاری تەواوی كرد و پێش دەستپێكردنی شەپۆلەكەش تەواوی ئاوەرۆكانی سلێمانی پاكرانەوە بۆئەوەی لە هیچ شوێنێك ئاوی زۆر كۆنەبێتەوە، هەربۆیە لە ناوشاری سلێمانی لە هەندێك شوێنی كەم كۆبونەوەی ئاو رویدا و زیانەكانیش بەهۆی ئەو شەپۆلەوە زیانی كەمی ماڵی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە. وتیشی: لە رێگاكانی دەرەوەی سلێمانی بەتایبەت لە نێوان كەلار و دەربەندیخان پردی (دەرەدوێن) روخا و لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكرایەوە، لەسەر رێگای سلێمانی شارباژێڕیش لە هەندێك شوێن هەرەسی كەمی جادە هەبووە و چاككراوەتەوە.
دارا حەسەن ئاشكراشیكرد: كە لە دواین كۆبونەوەی لیژنەی فریاگوزاری خێرادا چەند داواكارییەكمان ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی كردووە بۆ جێبەجێكرد.
ئاماژەی بەوەش كرد لە ماوەی (50) ساڵی رابردوودا شەپۆلی بارانبارینی لەم جۆرە لە سلێمانیدا كەم بووە و پلانی لیژنەی فریاگوزاری خێراش بەتەواوی سەركەوتوو بوو.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.