Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 15:39

پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران تاوتوێ‌ دەکرێ

به‌هۆی قه‌یرانی دارایی راگیرابوو
کوردستان TV
#7
100%


لەسەر دەستپێکردنەوەی سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوە، سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، پرسی دەست پێكردنەوەی سەرمووچە و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە ماوەی چەند ساڵێكە ڕاگیراوە لەلایەن حكوومەتەوە تاوتوێ‌ دەكرێ.

لەم بارەیەوە سەرچاوەیەک  لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان راگه‌یاندووه‌: دەسەڵاتی دەستپێکردنەوەی سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوە لە ئەستۆی ئەنجومەنی وەزیرانە، چونکە هەر ئەوان بە بڕیار رایانگەیانگرتوو.

سەرچاوەیەکه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ پرسی سەرمووچە و دەست پێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە داهاتوویەكی نزیك دەست پێ‌ دەكاتەوە.

لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بەهۆی بەرپابوونی شەڕی داعش و دروستبوونی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و سەرمووچە ڕاگیراوە و ئێستا بەشێكی زۆر لە فەرمانبەران چاوەڕوانی بڕی كردنەوەی پلە بەرزكردنەوە دەكەن.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.