شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان گهیشته مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان.
ئهمرۆ چوارشهممه بۆ جارێكی دیكه كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت دەستیپێكرد.
شاندى دانوستانکارى پارتى بریتین لە كەمال كەركوكی، عەلی حسێن، كاكەمین نەجار، هێمن هەرامی ، عەلی عەونی، فرسەت سۆفی، دڵشاد شەهاب.
شاندى دانوستانکارى یەكێتیش لە عیماد ئەحمەد ، لەتیف شێخ عومەر، ڕەفعەت عەبدوڵا، شاڵاو كۆسرەت، لاهور شێخ جەنگی پێکهاتوون.
پێشتر بڕیاربوو كۆبوونەوە پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتمانی كوردستان كاتژمێر دووئەنجام بدرێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتژمێر چوار دواخرا.
داڕشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.